وەتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەپەکەی زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەم مانگە ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات بەمەبەستی سڕینەوەی نامە زەخیرەکراوەکان لەدوای چەند رۆژێکی دیاریکراو.

کۆمپانیای وەتسئاپ رایگەیاند، تایبەتمەندییە نوێکەی ئەپەکە بریتییە لە دیارنەمانی نامەکان و سڕانەوەی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەدوای حەوت رۆژ.

ئەوەش هاتووە، رێگە بە بەکارهێنەری ئەپەکە دەدرێت کار بەم تایبەتمەندییە نوێیە بکات لەڕێی کاراکردنی لە کاتی گفتوگۆی تاکەکەسی و بەکۆمەڵەکاندا و بژاردەکە لە دەستی بەکارهێنەر خۆیەتی.

وتەبێژی وەتسئاپ دەڵێت: لە سەرەتادا بە حەوت رۆژ دەستپێدەکەین تا بەکارهێنەر بیری نەچێتەوە لەبارەی چییەوە گفتوگۆی کردووە.

بەپێی بەیاننامەکە ئەم تایبەتمەندییە کاریگەری ناکاتە سەر نامەکانی پێشتری بەکارهێنەر واتە ئەوانەی پێشوو ناسڕێتەوە.

وا بڕیارە ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەر یەکە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا