زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی نوێ و زۆر بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی زێت تی ئی ئەکسۆن60 کێشەکەی 181 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی920 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا