شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی ڕێدمی کەی60 پڕۆ بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

شیاومی ڕێدمی کەی60 پڕۆ کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.69 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکرای ڕووناکیەکەی 900 مۆمە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+50+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا