تایبەتمەندیەکانی کاتژمێرەکەی ڕیەل می

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای چاینی ڕیەل می تایبەت بە دروست کردی مۆبالە زیرەکەکان، تایبەتمەندیەکانی کاتژمێرە زیرەکەکەی بە ناوی realme Watch2ئاشکرا دەکات.

بەپێی بڵاوکراوەکان کاتژمێرە زیرەکەکەی ڕیەل می شاشەکەی ئێڵ سی دیە و ڕەنگاوڕەنگە، بە شێوەی لەمس کاردەکات پێوانەکەی ١.٤ ئینجە، بە دیقەی 320×320پێکسڵ، هەروەها چینێکی پاراستنی لە گۆریلا کۆرنینجەوە بۆ زیاد کراوە لە گلاسی نەوەی سێیەم.

کاتژمێرە نوێیەکە بەرگەی ئاو دەگرێت لەگەڵ خۆڵ. دووریەکانی 12.2×35.7×257.6ملیمە، کێشەکەی ٣٨ گرامە.

تایبەمەندیەکی نوێی کاتژمێرە نوێیەکە بریتیە لە چاودێری کردنی زیاتر لە ٩٠ جۆری وەرزش کردن، جگە لەو ١٤ دانەیەی تایبەتە بە ڕۆیشتن وەک رۆیشتن لە دەرەوەو لە ماڵەوەو، ڕاکردن لە دەرەوەو لە ناو ماڵ ژمارەی ڕاکردنە داینامیکیەکان ڕۆیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ، یاری باسکەو وەرزشی شاخەوانی و چەندین جۆریتر.

هەروەها چاودێری ژمارەی لێدانەکانی دڵ دەکات لە کاتی نوستندا، هەروەها بۆ ٢٤ کاتژمێر هەروەها پێوانەی ئۆکسجینت بۆئەکات، کاتی ئاو خواردنەوەت پێ دەڵیت ڕێژەی کالۆریت بۆ دیاری دەکات.

کۆمپانیای ڕیەل می نرخی ٥٥ دۆلاری ئەمریکی لەسەر کاتژمێرە زیرەکەکەی داناوە، ڕەنگی ڕەشەو قایشێکی سلیکۆنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا