مۆبایلێکی نوێی ئەمریکی دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ZTE لە کۆتایی ئەم مانگەدا مۆبایلی نوێی S30 Proدەخاتە بازاڕەوە کە ڕکابەری مۆبایلەکانی هواوی دەکات.

پێکهاتەی مۆبایلەکە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، بە شوشەیەک داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات بەرامبەر ڕوشان و کەوتن، دوورییەکانی (١٦٤.٨٧٦ ٦.٤/٧.٩) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری OLEDە، بەقەبارەی ٦.٧ ئینج و دیقەی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ بە شەپۆلی ١٤٤ هێرتز، توانای کارکردنی لەگەڵ نوێترین یاری و ڤیدیۆکان هەیە.

چارەسەرێکی تێدابەکارهاتووە توانای کارکردنی لەگەڵ تۆڕی 5G هەیە، ڕامەکەی شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە، چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٢+٨+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرای پێشەوەشی ٤٤ مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، بە سیستمی ئەندرۆید١١ کار دەکات و لەمسە، توانی پاتریەکەی ٤٠٠٠ ملیئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا