تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی زێت فۆڵد فۆڕ دەخاتەڕوو.

سامسۆنگ گالاکسی زێت فۆڵد فۆڕ کێشەکەی 271 گرامە، شاشەکەی لەجۆری داینەمیک ئەمۆلیدە بەقەبارەی 7.6 ئینج و دیقەی2208/1768پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1200 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا