تەکنۆ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

تەکنۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

تەکنۆ پۆپ 10 پڕۆ کێشەکەی 182 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری هێلیۆ ئەی55 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(24+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5455 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا