سۆنی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە ماڵپەڕەکانی بواری ئینتەرنێتی تایبەت بە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سۆنیان ئاشکراکرد کە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.

مۆبایلی سۆنی ئێکسپیریا ئەیس3 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(139.7/68.6/9.1) ملیمە، قەبارەی شاشەکەی5.5 ئینجە بەشەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە نرخێکی ڕکابەری هەیە نزیکەی 180 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا