بەهۆی سکاڵایەکی تایبەتەوە تیک تۆک بڕی ٩٢ملیۆن دۆلار دەدات

پۆڵەتیک پرێس

تیک تۆک ڕازی دەبێت بە پێدانی بڕی ٩٢ ملیۆن دۆلار، بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانەی بەکارهێنەران توشی بوون.

تیک تۆک بڕی ٩٢ ملیۆن دۆلار دەدات، بۆ یەکلاییکردنەوەی زنجیرەیەک لەو داوایانەی لە ئەمریکا لەسەری تۆمار کراوە، بۆ کۆتایی هێنان بەو هەڕەشانەی لەسەر بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکانە لە لایەن گەنجانەوە.

بەپێیی وتەی بارێزارەرانی ئیلینۆی شیکاگۆ، داتاو زانیاری لە بەرنامەکەوە دزەی کردووە، بۆ حکومەتی چین بەو هۆیەشەوە سکاڵای زۆری لەسەر تۆمار کراوە.

هەروەها چینیش بەردەوام بەرگری کردووە لەوەی کە داتاو زانیاری بۆ گواسترابێتەوە، دەڵێت کاریگەرییەکانی بەکارهێنەرانی ئەمریکا و سەنگافۆرا سەیڤ دەکات

ساڵی ڕابردوو فەیسبوک بڕی ٥٥٠ ملیۆن دۆلاری دا بۆ یەکلاییکردنەوەی، داوایەکی یاسایی کە تۆمەتباری کردبوو بە کۆکردنەوەی داتاکانی ناسینەوەی دەم و چاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا