تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڤیڤۆ وای01

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ وای01 دەخاتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ڤیڤۆ وای01 کێشەکەی 179 گرامە، ئەستوریەکەی 8.2 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.51 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ.

Vivo Y01 price in Taiwan

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ پی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و سەوز بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا