گارمین کاتژمێرێکی زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گارمین چەند نموونەیەکی نوێ لە کاتژمێری زیرەکی ڤینوی ڕاگەیاند، ڕکابەری کاتژمێرەکانی ئەپڵ و سامسۆنگ دەکات.

کۆمپانیاکە دوو نموونەی لە کاتژمێرەکانی گارمین ڤینو ٢ و گارمین ڤینو ٢ ئێس دەخاتە بازاڕەوە، کاتژمێری گارمین ڤینو ٢ پێکهاتەیەکی بازنەی هەیە ٤٥ ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی ١.٣ ئینج، دیقەی پیشاندانی ٣٦٠/٣٦٠ پێکسڵە، کاتژمێری گارمین ڤینو ٢ ئێس پێکهاتەیەکی بازنەی هەیە ٤٠ ملیمە، قەبارەی شاشەکەی ١.١ ئینجە.

هەردوو کاتژمێرەکە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرن، شاشەکانیشیان بە شوشەی کۆرنین گۆرێلا ٣ داپۆشراوە، پارێزگاریان لێدەکات بەرگەی ڕوشان بگرن، کاتژمێرەکان تایبەتمەندی زانینی تێکڕای نوستن، لێدانی دڵ و چالای ڕۆژانەی تێدایە، هەروەها هەردوو کاتژمێرەکە ڕیشاڵی ئێن ئێف سی هەیە، بەرنامەی لێدانی مۆسیقا، ناردنی نامە و سیستمی دیاریکردنی شوێنی تێدایە.

کاتژمێری ڤینو پاتریەکەی دوای بارگاویکردن بەرگەی ١١ ڕۆژ کارکردن دەگرێت، کاتژمێری ڤینو ٢ ئێس پاتریەکەی دوای بارگاویکردن بەرگەی ١٠ ڕۆژ کارکردن دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا