سەگێگی ئەلیکترۆنی بە نزیکەی ٢٤هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ویلیانی چاینی بۆ تەکنەلۆجیا، جۆرێکی نوێی لە سەگی ئەلیکترۆنی ئاشکرا کرد بەناوی ئالفادۆگ، کە چەندین هەستەوەری زیرەکی AIتیادا بەکارهاتووە.

بە پێچەوانەی ئەو ڕۆبۆتانەی کۆنترۆڵ دەکرێن، سەگە ئەلیکترۆنیەکە بە ئازادی دەجوڵێت، لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەک و بەکارهێنانی 5Gوە وەڵامدانەوەی دەبێت.

دەتوانیت لەگەڵ خۆت بیبەیت بۆ پیاسە، کۆنترۆڵی جوڵەی بکەیت بە هۆی هەستەوەرەکانیەوە و ئەو تەکنیکە زیرەکانەی تیایدا بەکارهاتووە، تاوەکو ڕۆیشتن و بینینی رێک بخات، هەروەها کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەدەن هەوڵ دەدەن تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد بکەن کە بە تەواوی دەنگەکان وەربگرێت وەک فەرمان.

ئالفادۆگ ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت  لە خێراییدا، لە نێوان ئەو سەگانەی لە کانزا دروست کراون، بە خێرایی ١٥ کیلۆمەتر دەڕوات لە کاتژمێرێکدا، کە زیاترە لە خێرایی سەگێکی ڕاستی.

وەبەرهێنەران بەردەوامن لە دروست کردنی ڕۆبۆتەکان، بە تایبەت لە کاتی ئێستا کە زۆربەی شوێنە گشتیەکان خزمەت گوزاری لە لایەن ڕۆبۆتەکانەوەیە.

ئەم سەگە ئەلیکترۆنیە چەند جۆرێکی هەیە و بە بڕی ٢٤ هەزار دۆلار لە بازاڕەکانی چین دەفرۆشرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا