وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلی وەن پڵەس10 ئاڵترا بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

مۆبایلی وەن پڵەس10 ئاڵترا کێشەکەی 200.5 ملیمە، ئەستوریەکەی 8.6 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ تو ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی1440/3216 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 800 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش و سەوز بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا