هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلی هۆنۆر 90 پڕۆ بەتایبەتمەندی زۆر و پێشکەوتوو بەرهەمدەهێنێت، ڕکابەری مۆبایلە پێشکەوتووەکان دەکات.

مۆبایلی هۆنۆر 90 پڕۆ کێشەکەی 197 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.71 ئینج و دیقەی2665/1225 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+50+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا