لینۆڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لینۆڤۆ مۆبایلی لینۆڤۆ لیجن وای90 بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەم دەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید.

مۆبایلی لینۆڤۆ لیجن وای90 دووریەکەی(177/78.4/101) ملیمە، کێشەکەی 252 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.92 ئینج و دیقەی پیشاندانی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکاهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە 12، 16 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5600 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا