تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی ئۆپۆ ئەی96 فایف جی دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ئۆپۆ ئەی96 فایف جی کێشەکەی 173 گرامە، ئەستوریەکەی 7.8 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 430 مۆمە.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(48+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

OPPO A96 5G with Snapdragon 695, 48MP dual cameras launched: price,  specifications - Pricebaba.com Daily

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4310 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، سەوز و ئاڵتونی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا