کوالکۆم چارەسەرکەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی تایبەت بە بواری تەکنیکی ڕایگەیاند: کۆمپانیای کوالکۆم لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا چارەسەرێکی نوێ دروست دەکات.

چارەسەرکەری نوێی سناپ دراگۆن ٨٨٨ پڕۆ، دووەم چارەسەرکەری کۆمپانیای کوالکۆمە کە ئەمساڵ دەیخاتە بازاڕەوە، کاتێک لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا چارەسەرێکی پێشکەوتوی خستەبازاڕاوە و لە مۆبایلە پێشکەوتوەکانی ئەندرۆیدا بەکارهاتووە.

بەپێی ماڵپەڕی تەکنیکی دیجیتاڵ چات ستەیشن چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨ پڕۆی نوێ لەژێر تاقیکردنەوەکاندا دەرچووە، چارەسەرکەرە نوێیەکە، تایبەتمەندی پێشکەوتوی تێدایە لەگەڵ شەپۆلی بەهێز، هەروەها چارەسەری کێشەکانی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی دەکات.

چارەسەرکەری پێشوی کوالکۆم واتە سناپ دراگۆن٨٨٨، خواستی هەموو مۆبایلە پێشکەوتوەکانی کە تێیدا بەکارهاتووە بەدەست هێناوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و وەن پڵەس کێشەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیان لەگەڵ هەبوو.

بەپێی پێشبینیەکان، بەهۆی بوونی قەیران لە بەرهەمهێنای تەزووی نیمچەگەیەنەردا، ئەگەری هەیە چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨ لە ژمارەیەکی کەمی مۆبایلەکاندا بەکاربهێنرێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا