ئێچ پی کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێچ پی تایبەتمەندی کۆمپیوتەری نوێی زێت بووکی بەناوبانگی ڕاگەیاند.

کۆمپیوتەری زێت بووک پاوەر جی ٨ پێکهاتەکەی لە کانزا و پلاستیکێکی بەهێز دروستکراوە، دووریەکانی(٢٣٣.٩/٣٥٩/٢٢.٨) ملیمە، کێشەکەی ١.٨ کیلۆگرامە، قەبارەی شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ١٥.٦ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٩٢٠/١٠٨٠ پێکسڵ و شەپۆلی ١٢٠ هێرتز.

چارەسەرکەرەکانی کۆر ئای ناین ١١٩٥٠ ئێچ ڤی پڕۆ و ئەنتڵ کۆر ئای فایف ١١ جین و چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا ئاڕ تی ئێکس ٣٠٨٠ی تێدا بەکارهاتووە، ڕامەکەی ١٦ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە و لەجۆری ئێس ئێس دیە، چوار دەرچەی یو ئێس بی و دەرچەیەکەی سەندەربۆڵت و دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە و بڵندگۆی تایبەتی هەیە.

چەند نموونەیەکی پێشەکەوتووی دیکەی بە چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا ئاڕ تی ئێکس ئای ٥٠٠٠ی لێ دروست دەکرێت، توانای کارکردنی لەگەڵ یاریە ڤیدیۆیەکان هەیە، ئەم نموونەیەی چاوەڕوان دەکرێت لەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا