پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلە نوێیەکەی بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانەوە.
هۆنۆر ئێکس سێڤن ئەی کێشەکەی 243 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری دایمێنسیتی8554ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید16 کاردەکات، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4699 میلی ئەمپێرە.