ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای75 فایف جی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەم دەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ڤیڤۆ وای75 فایف جی کێشەکەی 187 گرامە، ئەستوریەکەی 8.25 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی پیشاندانی2408/1080 پێکسڵ.

مواصفات وسعر جوال Vivo Y75 5G وأهم مميزاته - مواصفات برو

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، لەمسە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە نزیکەی 323 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا