ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای76 فایف جی بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی ڤیڤۆ وای76 فایف جی شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج، چارەسەرکەری دایمێنسیتی700ی تێدابەکارهاتووە، لە بەشی پشتەوە سێ کامێرای بەدیقەی(2+2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4100 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە لەمسە، بەنرخی 310 دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا