ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی نوێی ئۆپۆ ئەی16 بە تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێی ڕکابەری دروست دەکات.

مۆبایلی ئۆپۆ ئەی16 کێشەکەی 190 گرامە، ئەستوریەکەی 8.4 ملیمە،شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئار جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، بە ڕەنگە جیاوازەکانی شین، سلڤەر و ڕەش بەنرخی 140 دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا