وەن پڵەس کاتژمێرێکی نوێی زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس کاتژمێرێکی دەستی زیرەکی نوێ بە تایبەتمەندی ڕکابەری دروست دەکات.

کاتژمێری وەن پڵەس کۆباڵت قەبارەی شاشەی  1.39 ئینجە، بە شوشەیەک داپۆشراوە بەرگەی بەرکەوتن و ڕوشان دەگرێت، لەڕیگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت وەڵامی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان بدرێتەوە، هەروەها دەتوانرێت بۆ سەیرکردنی وێنە و گوێگرتن لە مۆسیقا بەکاربهێنرێت.

لەڕێگەی کاتژمێرە زیرەکەکەوە دەتوانرێت بەرنامەکان بەکاربهێنرێت و وەڵامی نامەکان بدرێتەوە، وەن پڵەس بەشێوەیەک دروستیکردوە پێوانەی لێدانی ترپەی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن دیاریدەکات، بەرنامەیەکی تایبەتی تێدایە بۆ زانینی چالاکی وەرزشی و کاتژمێرەکانی نوستن و ڕۆشتنی ڕۆژانە، خێرای پاتریەکەی 400 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا