هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

هۆنۆر مۆبایلی هۆنۆر 80 پڕۆ بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

هۆنۆر 80 پڕۆ کێشەکەی 175 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.88 ئینج و دیقەی2652/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی710 ئێم سی50ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(160+50+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا