پۆکۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای پۆکۆ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی پۆکۆ ئێف3 جی تی بەشێکی پێکهاتەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی 205 گرامە، ئەستوریەکەی 8.3 ملیمە، شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1200 فایف جی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی سێ جۆرە شەش یان هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 256 یان 128 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 5065 میلی ئەمپێرە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت بە ڕەنگەکانی ڕەش، خۆڵەمێشی، زیوی و زەرد بەنرخی 310 دۆلار بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا