شیاومی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

شیاومی مۆبایلی بلاک شارک فۆڕ ئێس پڕۆ بە تایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت و یەکێکە لە بەهێزترین مۆبایلە نوێیەکانی ئەندرۆید.

مۆبایلی بلاک شارک فۆڕ ئێس پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(7/76/9.9) ملیمە، کێشەکەی 220 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(5+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا