پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلە نوێیەکەی بەکۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆرەوە دەخاتە بازاڕەوە.
مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی90 شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.72 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن852ی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید14 کاردەکات.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+16+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5622 میلی ئەمپێرە.