وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلی وەن پڵەس 10ئاڕ پرایم بلو ئیدیشن بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.

وەن پڵەس 10 ئاڕ پرایم بلو ئیدیشن کێشەکەی 186گرامە، شاشەکەی لەجۆری فلیود ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.65 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی 8100 ماکس و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی10 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(60+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا