وەن پڵەس کاتژمێرێکی زیرەک دروست دەکات

ئەم بابەتە 88 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس لەگەڵ دەرچونی دوو مۆبایلی پێشکەوتوو، یەکەم کاتژمێری زیرەکی ڕاگەیاند کە ڕکابەری کاتژمێرەکانی گالاکسی دەکات.

کاتژمێری وەن پڵەس پێکهاتەکەی شێوەیەکی بازنەیی هەیە و بەرگەی بەرکەوتن و ئاو و پیسی دەگرێت، دەتوانرێت کاری پێبکرێت لە قوڵی ٥٠ مەتر لەژێر ئاودا بێئەوەی تێکبچێت.

شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ١.٣٩ ئینج، تێکڕای چڕی پێکسڵەکانی یەکسانە بە ٣٢٦ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک، کاتژمێرەکە بە پارچەیەک شوشەی یاقوتی داپۆشراوە ڕێگری لە ڕوشان دەکات، وەن پڵاس بە سیستمێک دروستیکردوە لەڕێگەی بلوتوزەوە توانای پەیوەندی کردنی بێتەلی هەبێت لەگەڵ ئامێر و مۆبایلە زیرەکەکان، زیاتر لە ٥٠ ئاڕاستەی پیشاندانی هەیە.

ڕامی کاتژمێرەکە یەک گێگابایتە، میمۆریەکەی چوار گێگابایتە، بەشیوەیەک دروستکراوە توانای زانینی تێکڕای لێدانی دڵ و چالاکی لەشی هەبێت.

کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی گشتی باسی توانای پاترییەکەی نەکردووە، بەڵام باسی لەوەکردوە دوای ٢٠ خولەک بارگاویکردن بەنزیکی بەرگەی دوو هەفتە کاردکردن دەگرێت،نرخی کاتژمێرەکە بەنزیکی ١٥٩ دۆلارە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک