پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەم بەردەست بێت و یەکێک دەبێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.
مۆبایلی ئێم ئای12 شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی1400/3200 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 514 مۆمە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+13+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.