تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی نۆکیا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلە نوێیەکی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری هەبێت و ڕکابەرێکی بەهێزی ئامێرە نوێیەکانی ئەندرۆید بێت.

نۆکیا ئێکس 30 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی و ئاو دەگرێت، کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دارگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا