پۆڵەتیک پرێس
ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای 04 بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
ڤیڤۆ وای 04 شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 پی دایمێنسیتی810 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێسکڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.