تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئێڵ جی

پۆڵەتیک پرێس

ئیڵ جی تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی یەکێک لە بەرهەمەکانی خستەڕوو کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات.

دەبلیو41 پڕۆ کێشەکەی 201 گرامە، بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، قەبارەی شاشەکەی 6.55 ئینجە بەدیقەی1600/900 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+5+8+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا