ڕیەل می کێبرکێی سامسۆنگ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەل می مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، بەناوی نارزۆ ٣٠، پێشبینی دەکرێت کێبرکێیەکی بەهێزی سامسۆنگ بکات.

مۆبایلەکە چوارچێوەکەی لە کانزا دروست کراوە، هەروەها شاشەکەی دژە شکانە، بەرگەی ئاو خۆڵ دەگرێت، هەروەها بە ئای پی ئێس ئێڵ سی دی بە پێوانەی ٦.٥ دروست کراوە، بە دیقەی 2400×1080پێکسڵ، فریکوێنسەکانی ٩٠ هێرتزە ڕووناکیەکەی یەکسانە بە ٤٠٥ مۆم.

چارەسەرکەری مێدیاتەک هێلیۆ G95ی تێدا بەکار هاتووە، هەروەها چارەسەری داتای مالی-G76 MC4تێدایە، ڕامەکەی ٦ گێگابایتە هەروەها میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتە، دەتوانیت فراوانی بکەیت لە ڕێگەی مایکرۆ ئێس دی ئێکس سیەوە.

کامێرای ڕووکاری سەرەکی سێ لێنزی هەیە بە دیقەی، ٢+٢+٤٨ مێگاپێکسڵ، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە، بە پێشکەوتوترتن تەکنیک دروست کراوە.

هەروەها لە ڕێگەی لەمی پەنجەوە کار دەکات، دوو دەرچەی هەیە، خێرایی باتریەکەی ٥ هەزار میلی ئەمپێرە، ە خێرایی بارگاوی دەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی ١٨٠ دۆلاری ئەمریکی بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا