چۆن خێراتر ئایفۆنەکەت بارگاوی دەکەیت

پۆڵەتیک پرێس

زۆرێک لە ئێمە کاتێک مۆبایلەکانمان دەخەینە ژێر شەحن، دەمانەوێت بە ماوەیەکی کەم و خێراتر مۆبایلەکانمان شەحن وەرگرێت، چەند فێڵێک هەیە کە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن بەکاری بهێنن تاوەکو خێراتر مۆبایلەکانیان شەحن بێت.

ڕێگای سەرەکی بۆ شەحن کردنی خێراتری تەلەفۆنەکەت، بەکارهێنانی کێبڵی بەهێز و خێرا و گونجاوە، بەڵام چەند ئامۆژگاریەک هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ خێرا شەحن کردنەوە وەک

مۆبایلەکەت لە نزیک ئامێرە کارەباییەکانی گەرمی یاخود نزیک تیشکی خۆر، مەخەرە ژێر شەحن، چونکە دەبێتە هۆی خراپ بوونی باتریەکەت و مۆبایلەکەت درەنگتر شەحن وەردەگرێت.

باشترە لە ڕێگەی سویچ پلاکی دیوارەوە مۆبایلەکەت بخەیتە ژێر شەحن وەک لە کۆمپیوتەر یاخود لاپتۆپەکەت چونکە، بەو شێوەیە زوتر بارگاوی دەبێت.

یەکێکیتر لە خاڵەکان بریتیە لە کوژاندنەوەی مۆبایلەکەت، یاخود لەسەر تەیارەکە دایبنی تاوەکو هێزی باتریەکە لە شتیتردا نەڕوات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا