کۆمپانیایەکی ئەمریکی کامێرایەکی خێرا دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای پۆلارۆیدی ئەمریکی کامێرایەکی بچوکی خێرا بەرهەم دەهێنێت، بە ناوی پۆلارۆید گۆ کە یەکێک دەبێت لە بچوکترین کامێرا خێراکان لە جیهاندا.

ئامێرە نوێیەکە دووریەکانی بە نزیکەی بریتی دەبێت لە (١٠٤/٨٤/٦١)ملیم، کێشەکەشی ٢٤٢ گرام دەبێت بەپێی زانیارییەکان.

تایبەتمەندیەکانی کامێرای پۆلارۆید گۆ

دوگمەیەکی بچوک لە بشی سەرەوەی هەیە بۆ وێنەگرتن، لە ڕووی پێشەوەشی لایتێکی فلاش هەیە لەگەڵ ئاوێنەیەکی بچوک کە ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی.

ئامێرە نوێیکە تایبەتمەندی کاتی بۆ دانراوە بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی، یاخود وێنەی گروپ لە کاتێک پێویست بەوە نەکا کەسێک وێنە بگریت و هەموویان لە وێنەکە دەرچن، لەگەڵ ژمێریارێکی بچوک لە بەشی دەرەوەی کە ژمارەی ئەو وێنانە پێشان دەدات کە گرتوتە، باتریەکی هەیە بە خێرایی ٧٥٠ میلی ئەمپێر، لە ڕێگەی دەرچەی یو ئێس بیەوە بارگاوی دەکرێتەوە، هەروەها دەتوانیت ١٥ فیلم ڤیدیۆی پێ بکەیت.

نرخی کامێراکە ١٠٠ دۆلار دەبێت، نزیکەی ٣٢ کارد دەکڕێت بۆ چاپ کردی وێنەکان تەنها بە نرخی ٢٠ دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا