پۆڵەتیک پرێس
ئەیسۆس مۆبایلە نوێیەکەی ئەیسۆس ڕەج فۆن سێڤن دی ئەڵتمد بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە.
ئەیسۆس ڕەج فۆن سێڤن دی ئەڵتمد شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.