پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاڵاوكۆسرەت رەسوڵ پەیامێكی لەبارەی لافاوەكەی هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند: خۆمان بە خاوەنی هەولێر دەزانین و قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر دەكەینەوە.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی دەربارەی لافاوەكەی هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بە داخێكی زۆرەوە بەهۆی بارینی بارانێكی زۆرو دروستبوونی لافاو ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زەرەر و زیانێكی زۆریش بە گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێر كەوت، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان دەكەم.
راشیگەیاند: بەداخەوە ئەمجارەش هەولێر و هەولێرییەكان بوونە قوربانی، بە ئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین هاوكاری خەڵكە لێقەوماو و زیانمەندبووەكانی ئەم كارەساتە بكەین.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ دووپاتیكردەوە، هەموو ئەوانەی تووشی ئەم كارەساتە بوون خەڵكی خۆمان و كەسوكاری خۆمانن و بەوپەڕی تواناوە هاوكارییان دەبین، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆمان بە خەمخۆری راستەقینەی هەولێر دەزانین، ئامادەی هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكین و قەرەبووی زیانلێكەوتووان دەكەینەوە.