یەکێتی جەخت لە وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 2ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك دوپاتیكرده‌وه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافێكى یاسایی یه‌كێتىییە و ده‌ستبه‌رداری نابن.

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، “پێداگری لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەین و دەستبەرداری نابین”.

وتیشی: “هەرچەندە كورد كه‌ركوك به‌ شارێكی‌ كوردستانی‌ دەزانێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان به‌شداربن له‌ بڕیاردان له‌و پارێزگایه‌، ئێمە و توركمانه‌كانی‌ كه‌ركوك به‌ته‌واوی‌ پرۆسه‌ی‌ ته‌عریب ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا