وادەی کارکردن بە ناسنامە و ڕەگەزنامەی عێراقی درێژ دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا، بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان تا سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو درێژبکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە19ی شوبار، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەبڕیار وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تا یەکی مانگی نیسانی ئەمساڵ کارکردن بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە درێژ دەکرێتەوە، لە مانگی چوارەوە كارتی نیشتمانی وەكوو تاكە بەڵگەنامەی فەرمی کاری پێ دەکرێت و کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ناکرێت.”

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە بۆ ئەوەیە، دەرفەتی زیاتر بۆ هاووڵاتییان هەبێت، بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی، کاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانیش فراوانتر دەکرێت و لە سەرجە پارێزگاکان بەردەوام دەبێت.

لەکاتێکدا، پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو، 1ی3ی ساڵی 2024 وەكوو دەستپێكی پشتبەستن بە كارتی نیشتمانی دیاریکراوە، وەك تاكە بەڵگەنامەی فەرمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا