دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لە رێی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە كارێكی قێزەونییان ئەنجام داوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەڕێی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بڕی 900 دۆلاریان لە منداڵێك سەندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە دوو تۆمەتبار لەڕێی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بڕی 900 دۆلاریان لە منداڵەكەی سەندووە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەرینەوە دەستگیربكرێن.

ئەوەشهاتووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێك و بۆكس خەنجەرێك و بڕێك پارەو چەند كەلوپەلێكدا./ لە ئێستادا تۆمەتباران (پ، ع، م) لەدایكبووی 2002 (س، ن، ع) لەدایكبووی 1994 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا