بەزیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجەوە کەشتییەک گەیشتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، کەشتییەک بەزیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلەندییەوە گەیشتە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە13ی نیسان، کۆمپانیای گشتی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد،” کەشتی ئاریزۆنا بە زیاتر لە 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلەندییەوە گەیشتە عێراق”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو برنجەی گەیشتووە بەشێکە لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان.

ڕوونیکردەوە، پێش ناردنی بۆ بریکارەکانی خۆراک بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا پشکنینی پێویست بۆ برنجەکە ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا