فاوچی: ئەنجامەكانی ڤاكسینەكەی مۆدێرنا پێشبینینەكراو بوو

پۆڵەتیك پرێس:
دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییە هەوكردنەكانی ئەمریكا پێشوازی لەڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی ڤاكسینەكەی كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی كرد.

دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەو ئەنجامەی لەتاقیكردنەوەكان بەدەستهاتووە، ئەنجامێكی زۆر باشەو هیچ كەسێك پێشبینی ئەو ئەنجامەی نەدەكرد.

فاوچی ئەوەشی راگەیاند، كە هەبوونی ڤاكسینێك بەكاریگەری 94,5% زۆرباشەو لەداهاتوودا كاریگەرییەكانی زیاتر دەردەكەوێت.

رۆژی دوو شەممە كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی رایگەیاند، ئەو ڤاكسینەی بەرهەمیانهێناوە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوەو كاریگەرییەكەشی بەرێژەی 94.5% بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا