بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستیی.. بەرهەم ساڵح سەردانی کازمی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و جارێکی دیکە ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەرهەم ساڵح دووپاتی کردووەتەوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە ترسنۆکانەیە دەکات کە بەمەبەستی تیرۆرکردنی کازمی ئەنجامدرا”.

لایخۆیەوە کازمی دووپاتی کردەوە، هەنگاودەنێت بەرەو چاکسازی لەسەر ئاستە جیاوازەکان و پاراستنی رێڕەوە دەستووری و یاساییەکان.

هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر ماڵەکەی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز، کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی هاتنەسەر هێڵ و ئیدانەی هێرشەکەیان کرد و هەوڵی تیرۆرکردنی کازمیان بە هەوڵێکی “ترسنۆکانەی شکستخواردوو” وەسف کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا