ئەمریکا: سەربازەکانمان لەعێراق ناکشێنینەوە و پێشبینی هێرشی میلیشیا شیعەکان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:
فرانک ماکێنزی، فەرماندە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران دەیانەوێت هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، بەڵام ناکشێینەوە و دوو هەزار و 500 سەرباز دەهێڵینەوە”.

فرانک ماکێنزی بە ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس-ی ڕاگەیاندووە، “پێشبینیدەکەین لەم مانگەدا هێرشی میلیشیا شیعە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران بۆسەر ئەمریکا ئەنجامبدرێت”.

جەنەڕاڵ فرانک ماکێنزی باسی لەوەشکرد، سەرەڕای گۆڕینی ڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە هێزی شەڕکەرەوە بۆ هێز ئاسایی و ناشەڕکەر، بەڵام واشنتۆن بەردەوامدەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری ئاسمانیی بە عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا