قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە نیکۆلاوس ستێرگیولاس، کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شوباتی 2024، لە کۆبوونەوەکەیاندا، کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نیکۆلاوس ستێرگیولاس بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون کە زەمینەی لەبار هەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا، لەوبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، یۆنان ئەزمونێکی سەرکەوتووی لە هەردوو بوارەکەدا هەیە و هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکات لە وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و گواستنەوەی ئەزمونی سەرکەوتووی یۆنان بۆ هەرێمی کوردستان.

هاوکات، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگی دروستکردنی پەیوەندیی لەنێوان زانکۆکانی کوردستان و یۆنان کرد و داوایکرد کونسوڵی گشتیی یۆنان لەمبارەیەوە هاوکاربێت، هەروەها داواشیکرد حکومەتی یۆنان کارئاسانی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا