بەشار ئەسەد: ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوودەدات ڕاستکردنەوەی مێژووە و وانەیەکە بۆ جیھان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، ئەو جەنگەی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا ئەنجامیدەدات “پڕۆسەی ڕاستکردنەوەی مێژووە و دووبارە گەڕاندنەوەی ئەو هاوسەنگیەیە کە لەدوای لەناوچوونی یەکێتی سۆڤیەت جیهان لەدەستیدا.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی سوریا ئاماژە بەوەکراوە، بەشار ئەسەد لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا گفتوگۆیان کردووە.

لایخۆیەوە بەشار ئەسەد وتوویەتی، “هستریای ڕۆژئاوا بۆ ئەوەیە تا مێژوو لە شوێنێکی هەڵەدا بمێنێتەوە، ڕوسیا ئەمڕۆ تەنها بەرگری لە خۆی ناکات، بەڵکو بەرگری لە هەموو جیهان و بنەماکانی دادپەروەری و مرۆڤایەتی دەکات.

سەرۆکی سوریا جەختی لەوەشکردەوە، لەپاڵ ڕوسیادا دەوەستێت و ڕوبەڕوبوونەوەی بەرفراوانی دژبە ناتۆ مافی ڕوسیایە بەتایبەت کە ناتۆ بووەتە مەترسییەکی گشتگیر بۆسەر هەموو جیهان و بووەتە ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی سیاسەتە نابەرپرسانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و تێکدانی سەقامگیری جیهان.

لەلایەکی دیکەوە پوتن ئاماژەی بەوەکرد، “ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە دۆنباس بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ڕاگرتنی ئازاری دانیشتووانەکەیەتی کە لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا چەشتوویانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا