یەدەگی دراوی بیانی عێراق گەشتە زیاتر لە 85 ملیار دۆلار

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای كرد كە یەدەگی دراوی بیانی وڵات گەیشتوەتە زیاتر لە 85 ملیار دۆلاری ئەمەریكی و ئەوەش بەرزترین رێژەیە لەدوای ساڵی 2003ەوە.

لەبارەی یەدەگی زێڕیش، بانكی ناوەندی رایگەیاند، یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندیی عێراق بووەتە 130.4 تۆن، كە بایی 7 ملیار دۆلارە. دەشڵێت عێراق لە یەدەگی زێڕ چووەتە پلەی 30 لە ئاستی جیهان و چوارەمیش لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی.

ئەم زیادبوونە دوای ئەوە دێت، لە ئەنجامی قەیرانی دارایی، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و دەستبردن بۆ یەدەگی بانكەكە، یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ خوار 40 ملیار دۆلار دابەزی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا