بەرەی توركمانی بەفەرمی لادانی ئەرشەد ساڵحی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:
ئەرشەد ساڵحی لەسەرۆكایەتی بەرەی توركمانی لابراو حەسەن تۆران لەجێگەی دەستبەكاربوو.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك، كە واژووی ئەرشەد ساڵحی لەسەرەو چوار بڕیار دەركراوە، لەخالی یەكەمدا ئاماژە بەوەكراوە لەمەودوا ئەرشەد ساڵحی خۆی بۆ كاری سیاسی و دانوستان بۆ پشكی توركمان تەرخاندەكات.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوەش دراوە، كە بە بڕیاری ئەندامانی دەستەی كارگێڕی بەرەی توركمانی، حەسەن تۆران پۆستی سەرۆكایەتی بەرەی توركمانی وەردەگرێت و كارەكانی ئەرشەد ساڵحی دەكات.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هیشام بەیرەقدار، كراوەتە جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی‌و حەیدەر قەساب لەو پۆستە لابراوە و هەیسەم هاشم موختار ئۆغلۆ كراوەتە جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی، كە پێشتر حەسەن تۆران ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد.

ئەرشەد ساڵحی، كە سەرۆكایەتی بەرەی توركمانی دەكرد لە سێ خولی رابردووی پەرلەمانی عیراقدا سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانییە بووە.

حەسەن تۆرانیش، كە ئێستا وەك سەرۆكی بەرەی توركمانی دیاری كراوە پێشتر جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی بوو لە ساڵی 2014 سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكیش بوو، پاشان بوو بەپەرلەمانتار، بەڵام لەهەڵبژاردنی ساڵی 2018 ی عێراقدا بەهۆی رێژەی كۆتایی ژنانەوە نەیتوانی ببێتەوە بەپەرلەمانتار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا