كاروان یاروەیس: ئێستا دەرفەتی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراقە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئێستا دەرفەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، كابینەیەكی نوێ و سەرۆك وەزیرانێكی نوێی هەیە، هەموو هێزە سیاسیە سەرەكیەكانی پێكهاتەكانی عێراق لە كابینەكەی سوودانی بەیەكەوە لەژێر چەتری هاوپەیمانێتی بەرێوەبردنی دەوڵەتدا تێدا بەشدارن.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لەرووی سیاسیەوە، لۆژیك نیە هێزە سەرەكیەكانی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان لە كابینەكەی سوودانی بەشدارن، بەڵام كابینەكە نەتوانێ كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدرال و هەرێم چارەسەربكات. بۆیە ئێستا كاتی دانوستاندنی ڕاستەقینەیە، ڕاشكاوانە و بەرپرسیارانە هەردوولا كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

باس لەوەش دەكات، خواستی سیاسی هەبێ، كە ئێستا هێزە سیاسیەكان نێوانیان باشە، لەرووی دەستوری و ئیدارییەوە چارەسەر دژوارنیە، لەكاتێكدا هەم لە كارنامەی كابینەكەی سوودانی و هەم لەووتار و لێدوانەكانی زیاتر لە جارێك باسی چارەسەری كێشەكان ئەكات. بەدڵنیاییەوە هەردووڵا زیانیان لەكەڵەكەبوونی كێشەكان كردووەو بەرژەوەندییان لە چارەسەركردندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا